ئامانجی ئەمریکا لەناوبردن و وێران کردنی سووریایە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزیری دەرەوەی سووریا رەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و رایگه‌یاند ئەمه‌ریکا خاکی سووریای داگیر کردووە و نەوتەکەمان دەدزێت و ھاوکاری چەند ھێزێکی نایاسایی دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌مه‌ریكاییه‌كان بە نایاسایی ھاتوونەتە ناو خاکەکەمانەوە و رێز لە سەروەریمان ناگرن، ھەموو ئەمانەش پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانە. ئامانجی ئەم کارانەش گەڕاندنەوە و بنیادنانەوەی سووریا نیە بەڵکوو بەپێچەوانەوە لەناوبردن و وێران کردنی سووریایە.
دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكا به هاوكاری كردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات( هه‌سه‌ده) وه‌سف ده‌كات و ئه‌و هێزانه‌ی هه‌سه‌ده‌ش به "نانیشتمانی" له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هەروەها وەزیری دەرەوەی سووریا گوتیشی: ئامانجی ئەمه‌ریکا تێکدانی زیاتری سووریایە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران