شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-17 08:17 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسرور بارزانی: دەبێت شکۆی ئاڵای کوردستان بپارێزرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە هەمو لایەنە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات کە لەژێر ئاڵای کوردستاندا کاربکەن بۆ باشترکردنی دۆخ و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، دەشڵێت، "دەبێت کاربکرێت بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان و دەبێت شکۆی ئاڵای کوردستان بپارێزرێت".

کوردپرێس:

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەمە 17ی کانوونی یەکەمی 2020 لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ئاڵا لە رۆژی ئاڵای کوردستان رایگەیاند، "رۆژی ئاڵا لە ئێوەی بەڕێز، پێشمەرگە قارەمانەکان و هەمو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، ئەم ئاڵایە، ئاڵا و هێما و سیمبولی خەبات و قوربانیدان و پێناسەی نیشتمانیی گەلەکەمانە، ئەم ئاڵایە بوەتە دوابەرگی جەستەی هەزاران شەهید".

ئەم ئاڵایە، هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیی هەمومانە، هێمای پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەمو خەڵکی کوردستانە

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ئاڵایە، هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیی هەمومانە، هێمای پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی هەمو خەڵکی کوردستانە، ئەم ئاڵایە بوەتە هێمایەک بۆ پێناسەکردنی پێکەوەژیانی گەلان لە کوردستان و هێمایەک بۆ هەمو ئەو ئازادیخوازانەی پەنایان هیناوەتە بەر کوردستان، چونکە کوردستان بە خاکی پێکەوەژیان و و ئاشتی و ئازادی ناسراوە".

ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیەک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بە هیچ شێوەیەک بشکێ

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکردوە، "ئەرک و پێویستە ئەم ئاڵایە بەرز رابگرین و نەهێڵین بە هیچ شێوەیێک شکۆی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بە هیچ شێوەیەک بشکێ، داوام لە نەوەی داهاتو و گەنجانی ئێمە ئەوەیە، بزانن لەپێناو ئەو ئاڵایە و شکۆی نەتەوەییمان چ قوربانییەک دراوە. شکۆی نەتەوەییمان شتێکە نە بە پارە دەکڕدرێت و نە دەفرۆشرێت، شکۆیەکە بە خوێنی هەزاران شەهید هاتوەتە دی".

داوا لە هەمو لایەنە سیاسییەکان و لە هەموو بیروبۆچونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی، "داوا لە هەمو لایەنە سیاسییەکان و لە هەموو بیروبۆچونە جیاوازەکان لە کوردستان دەکەم لە ژێر سایەی ئەم ئاڵایەدا بەیەکەوە بەرگری لە دەستکەوتەکانمان بکەین و خەبات بکەین بۆ بەدیهێنانی بژێویی ژیانێکی باشتر و بەختەوەرتر بۆ هەمو گەل و نەتەوەکانی لە کوردستاندا دەژین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە