شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-17 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، جەخت له‌ تەبایى و پێکەوەژیان دەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنن و جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن دەکەنەوە.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، "لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین کە لەژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە".

باسی لەوەش کردووە، "لەم دۆخه‌ سه‌خته‌دا جەخت له‌ تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".

لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە و چەندین مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن، دیاریکردنی رۆژی ئاڵای کوردستانیش بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بو لە رۆژی 17-12-1946 لە شاری مهاباد، کە مانگێک بەر لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا.

ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بووەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاریکراوە، هەمو ساڵێکیش لەم رۆژەدا لەسەر ئاستی دامەزراوە فەرمییەکان، فەرمانگەکان و هاوڵاتیان یادی دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە