شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-17 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا تەنها چارەسەری کاتیی قەیرانەکان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان پێی وایە تەنانەت ئەگەر شاندی کورد لەگەڵ بەغداش ڕێکبکەوێت ئەمە تەنها بە شێوەی کاتی چارەسەری قەیرانی هەرێم دەکات و پێویستە هەنگاوی ڕاستگۆیانە لە ناوخۆی هەرێم بنرێت.

کوردپرێس:

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان و ئەندامی خانەی راپەڕاندن لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایدەگەیەنێت؛ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا چارەسەری کاتیی قەیرانەکان دەکات، بە پێچەوانەوە دەبێت هەنگاوی ئازایانە لە ناوخۆ بنرێت بۆ کۆکردنەوەی داهات و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.

عەدنان عوسمان، هەروەها نووسیویەتی:"بژاردەکان چین؟ لە ئەگەری رێکەوتن لەگەڵ بەغدا، چارەیێکی کاتیی قەیرانەکە دەکرێت".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەگەر بێت و رێککەوتن نەکرێت، ئەوا دەبێت لە ناوخۆی هەرێم هەنگاوی راستگۆیانە و ئازایانە بنرێت بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم داهات و دابەشکردنی بەشێوەیێکی دادپەروەدانە.

هەروەها دەشپرسێت، کە گەر ئەم ئیرادەیە نەبوو کە تا ئێستا نیە، دەبێ چیبکرێت؟ بژاردەی تر دەبێ چی بێت؟!.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە