شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-17 07:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ENKS: ئەو هێرشانەی لە کوردستانی سووریا کرایە سەر نووسینگەکەمان PYD کردوویەتی

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنەکەسە لەبارەی هێرشی سەر نووسینگەکەی لە کوردستانی سووریا ئیدعای کرد ئەو هێرشانە لە لایەن کەسانی چەکداری سەر بە پەیەدەوە ئەنجام دراوە.

کوردپرێس:

ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەو هێرشانە کردووە کە لەم دوایییەدا لە کوردستانی سووریا کراوەتە سەر نووسینگەکانی ئەو پارتە و لە بەیاننامەکەدا نووسیویەتی: گرووپی چەکداری سەر بە پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (PYD) هێرشیان کردۆتە سەر نووسینگەکانمان. سەرباری ئەوەی زۆرینەی حیزبە سیاسییە کوردییەکان هەڵکوتانە سەر نووسینگەکانی ئێمەیان ئیدانە کردووە بەڵام دیسان نووسینگەی پارتی یەکێتیی سووریای دیموکرات (الوحدە) یەک لە پارتە ژێرلقەکانی ئەنەکەسە سووتێندرا. جگە لەوەش لە کۆبانێ بە کۆکتەل مۆلۆتۆف هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی پارتی یەکێتیی کوردستانی سووریا.

بەپێی نووسراوی ئاژانسی KRDnews لە درێژەی بەیاننامەکەی ئەنەکەسەدا نووسراوە ئەم هێرشانە هێرش کردنی دژی پڕۆسەی دانووستانە کە لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی سووریا بەردەوامە و بۆیە ئەم هێرشانە ئیدانە دەکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە