شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-16 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیایێکی ڕووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان کونترۆڵ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیانی رۆسنێفتی ڕووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ کونترۆڵی بۆریی نەوتی گواستنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بەدەستەوە دەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێن ئێس ئێنیرژی بڵاوی دەکاتەوە کۆمپانیانی رۆسنێفتی ڕووسی 60%ی پشکەکانی بۆریی نەوتیی هەرێمی کوردستانی عێراقی بەدەستەوە گرتووە. ئەو گرێبەستە لە 2019ەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردن و تا ساڵی 2039 درێژەی دەبێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێن ئێس ئینێرژی بیزنس گرێبەستی کونترۆڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کە بەگشتیی 420 کیلۆمەترە بۆ ماوەی 5 ساڵیش دەتوانێت درێژ بکرێتەوە.

کۆمپانیای کارگرووپی هەرێمی کوردستان 40%ی پشکەکانی دیکەی ئەو بۆریە نەوتەی بەدەستۆیە.

زیاترین دەفرایەتیی گواستنەوەی نەوت لەم بۆریە نەوتییەکدا نزیکەی 950000 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە گەورەترین کێڵگەی نەوتیی هەرێمی کوردستان بە ناوی شێخان بەم بۆریەوە گرێدراوە و تا ئێستا نزیکەی 70 ملیۆن تەن نەوتی خاوی لێبەرهەم هاتووە و لە ڕێگای ئەم بۆریەوە بۆ تورکیا و بازارە جیهانییەکان هەناردە کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە