چاوشئۆغلۆ و پۆمپیۆ پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان لەبارەی سزاکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند مه‌ولود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له باره‌ی سزا نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی توركیا، گفتوگۆی كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونی كرده‌وه، "ڕۆژی سێشه‌ممه (15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، چاوشئۆغلۆ و پۆمپیۆ له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیەوە، گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه كرد، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا به‌رگری ئاسمانی رووسیای كڕیوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی كرد، چاوشئۆغلۆ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، كاردانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆن راگه‌یاندووه.
شایانی باسە لە نێوترین سزاکانیدا واشنتۆن، لە دژی کڕینی سیستمی بەرگریی ئیس400ی ڕووسیەوە لەلایەن تورکیاوە، سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی به‌رگریی توركیا (SSB) و سه‌رۆكه‌كه و سێ له كارمه‌ندانی دیكه سه‌پاند.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران