لە عەین عیسا سوپای تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سوپای توركیا هێرشی كردە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای عەین عیسا لە كوردستانی سووریا.
کوردپرێس: ئاژانسی هەواڵی خەڵک بڵاوی کردەوە لە نیوە شەوی رابردووەوە سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیان دەستپێكردووە بۆ رۆژئاوای عەین عیسا.
بەپێی ئەو زانیارییانە، ئامانجی ئەو هێرشەی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان گەیشتنە بە رێگای ئێم فۆڕ.
هاوكات هێزەكانی سووریای دیموكرات رووبەڕووی هێرشەكە بوونەتەوە و شەڕی قورس رووی داوە.
بەردەوام سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكان لە دوای گرتنی عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی هەوڵی پێشڕەوی زیاتر دەدەن لە ناوچەكانی کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران