شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-15 14:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر: دەبێت پەکەکە هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو پێشمەرگەیە کرد کە بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە گیانی لەدەست دا، داواش دەکات پەکەکە لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت.

کوردپرێس:

جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا رایگەیاندووە "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی ملازم ئەوەل عەبدولڕەحمان ئەمین دەکەم کە لەلایەن پەکەکەوە کوژرا. پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و نابێت لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوونی هەبێت".

بەهۆی شەڕى شەوى رابردووی نێوان پەکەکە و پێشمەرگە لەنزیک قەزای ئامێدى، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا کە خەڵکى باکوورى کوردستانە و بڕیارە تەرمەکەی لە شارى زاخۆ بەخاکبسپێردرێت.

کاژێر 11:30 خولەکی شەوى رابردوو یەکشەممە 13-12-2020 ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە لەنزیک گوندى گرگاشی سەر بە دەڤەرى بەرێگارى نزیک سەنتەرى قەزای ئامێدى ویستوویانە لە خاڵێکى پشکنینى پێشمەرگە تێپەڕن، لەوکاتەدا تەقە لەنێوان هێزى پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە دروستبوو و لە ئەنجامى ئەو شەڕە پێشمەرگەیێکى هێزى رۆژ بە پلەى ملازم ئەوەل گیانی لەدەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە