شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-13 13:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕ لە نێوان میلیشیاکانی سەربە تورکیا لە عەفرین ڕووی دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە ناوچەى جندرێسی عەفرین، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا و خەڵکی هێنراوی ‘غوتەى شەرقی’، بەربوونە یەکتر و دەوترێت لەو پێکدادانەی نێوانیاندا چەندین کەس کوژراون.

کوردپرێس:

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، ڕۆژی یەکشەمە 13ی کانوونی یەکەمی 2020 لە ناوچەى جندرێسی سەربە عەفرین ، میلیشیاکانی سەربە سوپای تورک و خەڵکی هێنراوی ‘غوتەى شەرقی’ بەربوونەتە یەکتر.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لەو شەڕەدا، چەکی قورس بەکار هینراوە و میلیشیاکان ژمارەیێکیان لە یەکتر کوشتووە، ئاماژەش بەوە کراوە، کە میلیشیاکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا تانک و هێز بۆ ئەو ناوچەیە دەگوێزنەوە.

تا ئەم کاتەش بە فەرمی ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەو ڕووداوە بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە