توێژەری دەستەی نێودەوڵەتیی قەیران: خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان پەرە دەستێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- توێژەری دەستەی نێودەوڵەتیی قەیران هۆشداریی ئەوەی داوە کە ئەگەر بێتوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕیشەدۆزی بۆ کێشەکانی نەکات ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان پەرەی زیاتر دەستێنێت و دۆخەکە خراپتر دەبێت.
کوردپرێس:
دوکتور لاهیب هیگل توێژەری پەیمانگای دەستەی نێودەوڵەتیی قەیران بە ڕۆژنامەی واشەنتن پۆستی وتووە: ئەگەر ڕیشەی ئەم ناڕەزایییانە ئاوڕی لێنەدرێتەوە و چارەسەرێک بۆ ئەو کێشانە نەدۆزرێتەوە کە خۆپیشاندەران باسی دەکەن، ئەم ناڕەزاییانەش پەرەی زیاتر دەستێنن.
ئەو توێژەرە لەبارەی گرینگیی خۆپیشاندانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە زیادی کرد: لەو ڕووەوە کە قەیرانی داراییی ئێستا لە هەرێمی کوردستان کارتێکەریی لە سەر ژیانی ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێم بووە و بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو پەرەی زیاتری سەندووە.
ناوبراو هۆشداریی ئەوەشی داوە کە ئەگەرچی خۆپیشاندانەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان لە بەر خەرج نەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە بەڵام ئەو خۆپیشاندانە لێکەوتە و ئەنجامی چەندین ساڵ بەڕێوەبردنی ناتەندروستی دارایی لە هەرێمی کوردستانە.
بۆچوونی بەکارهێنەران