باڵیۆزخانەی فەرەنسا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات رێز لە مافی خۆپیشاندان بگرن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق، لەسەر خۆپیشاندانەکان لە هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تیایدا نیگەرانی خۆی لە بەكارهێناتنی توندوتیژی دەردەبڕێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیاندراوەكەدا هاتوە: باڵیۆزی فەرەنسا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەم توندوتیژیانەی ئەم چەند رۆژەی رابردووی پارێزگای سلێمانی كە چەندین حاڵەتی مردن و برینداری لێكەوتوەتەوە.
هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: باڵیۆزخانە داوای دان بەخۆداگرتن دەكات لە دەسەڵاتدارانی هەرێم و رێزگرتن لە مافی خۆپیشاندان و دەربڕینی بیروڕاكانی چ لە رێگای میدیاوە بێت چ لە شوێنە گشتییەكاندا.
باڵیۆزخانەی فەرەنسا جەختیشی كردۆتەوە، كە مافی خۆپیشاندان دەبێت بەشێوەیەكی ئاشتیانە پەیڕەو بكرێت.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران