شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-11 06:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا سزای تورکیا دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئاژانسی رۆیتەرز رایدەگەیەنێت؛ ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ راگەیاندنی ژمارەیێک سزا بەسەر تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەکە لەزاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، سزاکانی ئەمەریکا، بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس-400 رووسیەوە دامەزراوە پیشەسازییەکانی بەرگریی تورکیا و سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە دەگرێتەوە و تەنها راگەیاندنی ماوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی ئەمەریکا لەچوارچێوەی یاسای رووبەڕووبوونەوەی رکابەرەکانی ئەمەریکا دەبێت کە ساڵی 2017 دەرچووە.

شایانی باسە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس -400ی رووسی لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گرژی تێکەوتووە و لەکاردانەوەی ئەوەشدا ئەمەریکا بڕیاری بەشداریی تورکیای لە بەرنامەی پەیوەست بە فڕۆکەی ئێف -35 راگرت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە