شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-10 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حیزبی شیوعی: نابێت بە هیچ بیانوویێک رێگری لە خۆپیشاندان بکرێت کە بەشیکە لە مافی ھاوڵاتی و ئازادییە سەرەتاییەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی کوردستان ڕایگەیاند: پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە دەکەین و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دووپات دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و بارودۆخی ئەمڕۆی كوردستان و هەڵكشانی ناڕەزایەتی كۆمەڵایەتی تەوەرێكی سەرەكی كۆبونەوەكە بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا حزبی شیوعی دەڵێت: "ئێمە جەخت لەسەر ھەڵوێستی مەبدەئیانەی خۆمان دەکەینەوە و دووپاتی پشتگیری لە خۆپیشاندانی مەدەنی و هێمنانە و بەشداری سیاسی راستەوخۆی هاوڵاتیان دەکەین، کە مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە".

حزبی شیوعیی کوردستان لەراگەیەنراوەکەدا داواش دەکات بەهیچ بیانوویێکیش رێگری لە خۆپیشاندان نەکرێت کە بەشیکە لە مافی ھاوڵاتی و ئازادییە سەرەتاییەکان.

هەر لەبەیاننامەکەی حزبی شیوعیدا "هاتووە جێگای داخە کە تا ئێستا چەندین هاوڵاتی شەهید و برینداربوون و داوای ئاشکرا کردنی بکوژان و دادگایی کردنیان دەکەین".

حزبی شیوعی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "جێگای داخە ئیئتیلافی حوکمڕان بەبێ‌ منەتی مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکاندا دەکات و دان بە شوناسیان ناهێنێت و تەنها وەک دۆسێیێکی ئەمنی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، لەکاتێکدا رەوشی کوردستان پێویستی بە نەخشەیێکی روونی نیشتمانی لە ئاستی سیاسی و ئابورییەوە هەیە، کە سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی دابین بکات و مافە نیشتمانییەکان مسۆگەر بکات و باری بژێوی زەحمەتکێشان باشتر بکات و ژیانی پڕ کەرامەتیان بۆ دابین بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە