ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران نەبنەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ خۆش نه‌بێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران راگه‌یاند.
به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌لایه‌ن ئاشنا عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان خوێنرایه‌وه و تیایدا هاتووه: داوا ده‌که‌ن رێگه نه‌دان خۆپیشاندانه‌کان سه‌ر بکێشێت بۆ توندوتیژی، به‌ڵام ده‌ڵێن، "ئێمه‌ی په‌رله‌مانتارانی کوردستان وێڕای سوور بوونمان له‌سه‌ر یه‌کده‌نگی و به‌رگری کردن له مافه ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان و پێداگیرمان له‌سه‌ر باش کردنی ژیان و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان به‌م راگه‌یه‌ندراوه هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕو".
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌مساردن له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه دروستکراوه‌ی خۆیان بوونه‌ته ئه‌ندازیاری دروست کردنی و هه‌رێمی کوردستانی نغرۆی کاره‌ساتی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری کردووه، که‌چی هێشتا به‌رده‌وامن له برسی کردنی خه‌ڵک و ناشه‌فافییه‌تی داهاته‌کانی نه‌وت و شاردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان و قاچاخچێتی له سنووره‌کاندا".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران