شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-09 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ھەرێمەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە پەیامێکیدا، کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ھەرێمەوە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: "بەکارھێنانی چەک لەناخەوە ھەژاندمی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیفن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە پەیامێکدا داوا دەکات، دەسەڵاتی ئەمنی ھەرێم رێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بگرن، دەشڵێت: "راپۆرتی توندوتیژی و قوربانیەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەک لەناخەوە ھەژاندمی".

ھاوکات، داواش لە خۆپیشاندەران دەکات بەشێوەیێکی ئاشتیانە خۆپیشاندان بکەن.

پێشتریش، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی توندوتیژیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کردبوو و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کردبوو ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان بپارێزن، وتبووشی، "پێویستە رێگەبدرێت بە میدیاکان بە ئازادانە ھەواڵەکانیان روماڵ بکەن."

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە