شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-09 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان لە سلێمانی، هەڵەبجە و دیکەی ناوچەکان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی باڵای ئەمنیی ھەرێم بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان لەنێوان پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی باڵای ئەمنی ھەرێم رایانگەیاندووە: "بڕیا ردراوە بەوەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین جێبەجێ بکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "قەدەغەکردنەکە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە تا کاتژمێر ١٢ی سبەی شەو بەردەوام دەبێت".

ئاماژە بەوەش کراوە، "ئامانج لەم بڕیارە پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچانەیە، کە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەخۆیەوە بینیوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووەوە، لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی مووچە و نەبوونی ھەلی کار و خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان بەڕێوەچووە و تائێستاش لەهەندێ ناوچە بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە