شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-08 12:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەڤگەری ئازادی: خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن/ ڕووی چەکەکانتان مەکەنە خوشک و براکانتان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا داوای کرد ھەر خۆپیشاندەرێک کە دەستگیر کراوە بەزوترین کات ئازاد بکرێت و پشتیوانیی گەیاندنی مەدەنیانەی داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانی کوردستانی کرد.

کوردپرێس:

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی نیشان دا و پشتگیریی مەدەنیانەی داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی کرد و داواشی کرد خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن.

لەبارەی تەقەکردن بە ناو خۆپیشاندەراندا، تەڤگەری ئازادی لە بەیاننامەکەیدا داوای کرد کە ڕووی چەک نەکرێتە خوشک و برایان و هاووڵاتییانی کوردستان.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

وەکوو تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ھاوبەشی خەمی بنەماڵەی شەهید (ئاکۆ سەلمان و ئادەم یەحیا) دەکەین و سەبووری بۆ گەلی کورد و خانەوادەکانیان و سەلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازین، لەگەڵ ئەوەشدا داواکارین ھەر خۆپیشاندەرێک کە دەستگیر کراوە بەزووترین کات ئازاد بکرێن، بەڕوونی دەڵێین داوای ھاووڵاتییان بە ڕەوا دەبینین و پاڵپشتین بۆ گەیاندنی داواکانیان بەشێوەی مەدەنیانە و خاوەن پڕۆژەین بۆ گۆڕانکاری لە مۆدێلی ئیدارەدان و تێپەڕاندنی دەسەڵاتداریی پاوانخوازی بۆ خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتییانەی خودی کۆمەڵگە بە ھەموو ڕەنگ و ئایدیاکانیەوە، بۆ ئەوەش تێکۆشانی مەدەنی ڕەوایە و ئەنجامگیر و بە دەستکەوت دەبێت، لەو سۆنگەیەشەوە وێڕای ئیدانە کردنی بەکارھێنانی چەک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکان و داواکاریمان بۆیان کە ڕووی چەکەکانیان نەکەنە خوشک و براکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە