شاندێکی باڵای سعوودیه سەردانی به‌غدا دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ دووشه‌ممه شاندێکی وزاری سعوودیە ده‌گاته به‌غدا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ش، واژۆ کردنی ژماره‌یێک یاداشتی لێکتێگه‌یشتنه له‌نێوان هه‌ردوو وڵات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەفەق نیووز بڵاوی کردەوە سه‌رچاوه‌یێک له حکوومه‌تی عێراق ڕایگەیاندووە: شاندێکی وزاری سعوودیه ده‌گاته به‌غدا، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یێک یاداشتی لێکتێگهیتشن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق واژۆ بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: "شانده‌که ماجد قه‌سه‌بی وه‌زیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعوودیه سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و یاداشتانه ده‌که‌ن که له‌رابردوودا له‌نێوان ریاز و به‌غدا واژۆ کراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له دوشه‌ممه‌وه شانده‌که دیداره‌کانیان دهستپێبدهکهن و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق کۆ ده‌بنه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران