شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-06 07:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شارێکی هەرێمی کوردستان ٢٥ خۆپیشاندەر دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەی دەستگیرکراوەکانی خۆپیشاندانەکەی شارۆچکەی ڕانیە لە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکە ٢٥ کەس بەرزبوەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە "هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، چوونەوە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین گرت و دوای دروستبوونی ئاڵۆزیی و دەستگیر کردنی چەند کەسێک بڵاوەیان پێکردن".

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکەی ئەم ئێوارەیەی ڕانیە بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بەزۆر بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد، تائێستا نزیکەی ٢٥ کەسیان لە خۆپیشاندەران دەستگیر کردووە.

شایانی باسە خۆپیشاندەرانی ڕانیە، دژ بە خراپی گوزەرانیان و دابەش نەکردنی مووچە چوونەتە سەر شەقام بۆ ماوەیەک شەقامی سەرەکی ناوبازاڕیان داخست و ئاگریان لە ناو شەقامەکەدا کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە