شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-01 15:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش: من بارمتەیێکی سیاسیم

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان کە ماوەی چوارساڵە لەزینداندایە ڕایگەیاند، "ئەو و هەزاران کەسی تری لەزیندانەکانی حکوومەتی پارتی دادو گەشەپێداندا بارمتەی سیاسیین".

کوردپرێس:

سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان کە ماوەی چوارساڵە لەزینداندایە باسی لەوە کردووە، ئەوان کە هاتونەتە ناو ژیانی سیاسیەوە لەبەرئەوەی بڕوایان بەچارەسەرکردنی کێشەکانە لەڕێگای ئاشتییەوەو نایانەوێت شێوازی بەکارهێنانی چەک‌و توندوتیژی بگرنەبەر، جەختیشیکردۆتەوە، "ئەوەی بەرامبەر بەوان دەکرێت بەشێکە لەپلانی ملکەچپێکردنی سیاسەتی کوردی".

سەبارەت بەتۆمەتبارکردنی بەوەی لایەنگری پارتی کرێکارانی کورستانە، دەمیرتاش وتویەتی:"ئەگەر من سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌)بم یان سەرکردەیەک بم لەناویدا ئەوە نایشارمەوە، بەڵام من ئەوەم کە هەم‌و هیچ چالاکییەکی نایاساییم نەکردوەو جگە لەپارتی دیموکراتی گەلان لەناو هیچ جۆرە ڕێکخستنێکی تردا چالاکیم نەکردوە".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرکردەی پارتە بەرهەڵستکارەکان دەتوانن بەیەکەوە لەبوارەکانی دیموکراتییەت‌و مافەکانی مرۆڤ بەیەکەوە کاربکەن، کەلەباریدا هەبێت سنورێک بۆ سەرکوتکارییەکان دابنێت‌و ئومێدی دیموکراتییەت لەناو کۆمەڵگەدا زیاتربکات.

سه‌ڵاحه‌دین دەمیرتاش کە لەنۆڤەمبەری ٢٠١٦وە لەزینداندایە، یەکێکە لەو سەرکردانەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کە داوای بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، لەبەرئەوەی پێیانوایە تا ئەو سیستەمە نەگۆڕێت کە پارتی دادو گەشەپێدان دروستیکردوە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لەتورکیا ڕونادات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە