شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-20 14:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەڵاحەدین بەهائەدین: یەکگرتوو لە ژێر ئەجیندای هیچ کەس و لایەنێکی ناوخۆیی و دەرەکیدا نیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی لەژێر ئەجێندای هیچ كەس و لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكیدا نیە و ئەركی خۆیان لە خزمەتی گشتی كۆمەڵگا و ڕاست كردنەوەی چەمكە شێوێندراوەكان جێبەجێ دەکەن، چونکە لە بنەڕەتدا پەیامی یەكگرتو مرۆڤ سازییە بەگوێرەی بنەماکانی ئیسلام.

کوردپرێس:

سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەڵبەندی گەرمیانی حزبەکەیدا باسی لەوەشکردوە، "پەیامی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان مرۆڤ سازییە و پەیڕەوی پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەكات و ئەندامان و لایەنگرانی خیانەت لەماڵ و سامان و خوێنی گەلەكەمان ناكەن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "یەكگرتووەكان شانازی بەخۆیانەوە دەكەن كە لەژێر ئەجێندای هیچ كەس و لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكیدا نیەو هەڵەیەكی ستراتیژی گەورەیە لە هەمو جوڵەو كارو پرۆژەیەكدا حساب بۆ قیامەتمان نەكەین، حسابكردن بۆ قیامەت دەتكاتە مەرد و خزمەتكار و هەمووان لەدەستت سەلامەت دەبن و هەست بە ئارامی و دڵنیایی دەكەن".

ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لەم سەردەمی ئەنانیەت و خودگەراییەدا، یەكگرتووەكان ئەركی گەورەیان لەسەرە بۆ خزمەتی گشتیی كۆمەڵگا و ڕاستكردنەوەی چەمكە شێوێندراوەكان و دەمانەوێت بەم پەیامە ئیسلاحیە میانڕەوییە خزمەتی گەلی خۆمان بكەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە