شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-16 11:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لیژنەیێک لە عێراق تایبەت بە کشانەوی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە پێک دێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی هەماهەنگی لەگەڵ واشنتن پێکدەهێنرێت بۆ دانانی خشتەی کشانەوەی هێزە ئەمەریکاییەکان لە عێراق.

کوردپرێس: ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەها ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەرانی بەرپرسانی دۆسیەی ئەمنیی لە عێراق کۆ بووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە لیژنەیێکی تەکنیکی درووست بکرێت بۆ ئەوەی خشتەیێکی تایبەت بە کشانەوەی هێزە ئەمەریکاییەکان لە عێراق.

باسی لەوەش کردووە، ئەو لیژنەیە، لەسەر بنەمای ئەو دانووستانە ستراتیژییە دیاری کراوە، کە لەمانگی ئابی ئەمساڵ لە واشنتن گەڕی دووەمی کارەکانی بەڕێوەچوون.

شایانی باسە پێشتر پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارە شیعەکان بڕیاری کردنە دەرەوەی هێزە بیانیەکانی پەسەند کرد.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە