شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-16 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کێشەی سەرەکیی ئەردۆغان ڕاکێشانی دەنگی کوردەکانی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- Economist دەنووسێت ڕاستە کە سەرۆک کۆماری تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکان شەڕی لە کوردەکان بردۆتەوە و لە دادگاکاندا سەرکردە کوردەکانی شکست داوە بەڵام سەرۆک کۆماری تورکیا کاریگەریی لەسەر 5 تا 6 ملیۆن دەنگی چارەنووسسازی کوردەکانی تورکیا نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتێکدا ئێکۆنۆمیست دەنووسێت: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان هەوڵ بۆ لەناوبردنی توانای سیاسی و سەربازیی کوردەکان لە تورکیا و سووریا دەدات و ڕێگری لە دامەزراندنی ناوچەی خۆسەری کوردی لە سنوورەکانی باشووری تورکیا دەکات بەڵام بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیاسەتوانانی کوردی تورکیا و لادان و دەستگیر کردنی نزیکەی 60 سەرۆک شارەوانی پارتی دیموکراتیکی گەلان نەیتوانیوە ڕێگر بێت لەبەردەم گەیشتنی هەدەپە بە پەرلەمان چوونکە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بەگوێرە دوا ڕاپرسییەکان ئەم پارتە توانیویە زیاتر لە 10لەسەدی دەنگەکان بەدەست بێنێت و ئەمەش لەمپەڕێکی گەورەیە بۆ ئەردۆغان.

ئەم گۆڤارە برواشی وایە تورکیا بە رسەرۆکایەتیی ئەردۆغان لەشەڕەکانی ئەمدواییەدا زەبرێکی قورسی لە پەکەکە وەشاندووە بەڵام ئێستاش ناتوانێت کاریگەریی لەسەر دەنگی کوردەکانی تورکیاوە ببێت کە قورسایێکی زۆری هەیە چارەنووسسازە.

ئێکۆنۆمیست ڕایدەگەیێنێت کێشەی سەرەکیی ئەردۆغان کوردەکانی تورکیایە چوونکە کورد لە ساڵی 2015وە بە دەنگی خۆیان پارتی دیموکراتیکی گەلان-یان ناردە پەرلەمان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە