شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-16 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 10 هەزار چەکداری داعش لە نێوان عێراق و سووریادا هاتوچۆ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای دەكات، نزیکەی 10 هەزار چەکداری داعش لە سووریا و عێراق چالاکن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمێر فۆرونکۆڤ، بەرپرسی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر سەرکەوتن بەسەر داعشدا، کەچی هێشتا چەکدارانی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا چالاکن و لە ماوەی رابردوو ژمارەی هێرشەکانیان زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە "ئێستا چەکدارانی داعش بەشێوەی گرووپ کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن، جگە لە عێراق و سووریا، لە لیبیا و چەند ناوچەیێکی دیکە چالاک بوونەتەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە