تەندروستیی هەرێم: 28 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و 974 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 974 تووشبووی نوێ و 28 حاڵەتی گیان لدەستدانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
کوردپرێس:
بەپێی ئاماری 24 سەعاتیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژی پێنجشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2020 بڵاوی کردۆتەوە لە کۆی 5378 پشکنین، 974 تووشبووی نوێ دەستنیشان کراوە، لەبەرامبەردا 376 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندوە 28 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا تۆمار کراوە هەولێر 10، سلێمانی 6، دهۆک 9، هەڵەبجە 3.
ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:
تووشبووان: 59251
چاکبوونەوە: 36275
گیان لەدەستدان: 2088
بۆچوونی بەکارهێنەران