119 میلیشیای سوپای ئازادی سووریا لە قەرەباغ کوژراون
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا ئیدعای کرد لانی کەم 119 میلیشیای سووری لە پێکدادانەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمێنیا کوژراون.
کوردپرێس:
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە بەشداری کردنی میلیشیا سوورییەکان لە شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا کردووە و ڕایگەیاند لە سەرەتای شەڕی قەرەباغەوە لانی کەم 119میلیشیای سووریا لەو شەڕەدا کوژراون.
بە گوێرەی نووسراوی ماڵپەڕی ڕوانگەکە تا ئەم کاتە روفاتی 78 کوژراوی ئەو شەڕە نێردراوەتەوە سووریا و دیکەی تەرمەکانیش لە ئازەربایجانن.
شایانی باسە ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ناردنی میلیشیا سوورییەکانی سەر بە سوپای تورکیا بۆ ئازەربایجان ئێستاش بەردەوامە و سوپای تورکیا تا ئەم کاتە 1 هەزار و 450 میلیشیای سووریی ناردۆتە ئازەربایجان.
بۆچوونی بەکارهێنەران