شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-14 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایێک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە