شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-10-14 07:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زلهێزە ناوچەی و جیهانییەکان دانوستانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی سووریا-یان بێ ئەنجام هێشتۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئیلهام ئەحمەد باسی لە دانوستانەکانی نێوان کوردی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشق کرد و ڕایگەیاند دانوستانەکان بێ ئەنجام ماون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لەبارەی دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی سووریا دەڵێت: بەهۆی دەستوەردانی زلێهزە ناوچەی و جیهانییەکانەوە لە سووریا دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە و خەڵک قەیراناویە.

ناوبراو درێژەی دا: هۆکاری ئەم دۆخە ئەو هێزانەن کە لەبارەی قەیرانی سووریاوە خەریکی دانوستاندنن. هەموو دیتمان کە دانوستانەکانی ژێنێڤ و ئەستانە هیچ دەسکەوتێکیان بەدواوە نەبوو چوونکە لە هەموو ئەو کۆبوونەوەیانەدا نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵکی سووریا ئامادە نەبوون.

ئیلهام ئەحمەد، جەختی کردەوە حکوومەتی ناوەندیی سووریاش لەسەر عەقڵیەتی هەمیشەیی خۆی مکووڕە و بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا هیچ هەوڵێکی کردایی نەداوە. گرووپە بەرهەڵستکارەکانیش بەهۆی کونترۆڵ بوونیان لەلایەن هەندێک دەسەڵاتەوە هیچ خزمەتێکیان بە سووریا نەکردووە.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات زیاتر وتی: لەحاڵێکدا کە حکوومەتی سووریا دەبێت هەوڵ بۆ چارەسەریی قەیرانی وڵات بدات بە تەواوی پێچاوانە هەوڵ دەدات و گرژی خستنەناو عەرەب و کوردەکانی دەست پێکردووە.

ناوبراو وتیشی سەرەڕای هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ بە ئەنجام گەیشتنی گفتوگۆکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندی بێ ئاکامن. لەحاڵێکدا دانوستانەکان بۆ یەکڕیزی و سەروەریی خاکی سووریا زۆر گرینگن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە