شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-28 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا له‌ کوردستانی سووریا بڵاو كرایه‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەندروستی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٣٩ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە کوردستانی سووریا لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ تووشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و ٣٩٨ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر ئەوەشی خستوەتە ڕوو: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەزار و ٣٩٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦١ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە، ٣٩٧ توشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە