شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-28 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوا خرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق و ھەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "لەمیانی کۆبوونەوەیێکی وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری نیشتمانیی سەرژمێری بۆ عێراق لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا و پێداگری لەسەر کارکردن لەسەر ھەماھەنگییە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە و داوا کرا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بەتایبەت لە پاڵپشتیی تەکنیکی و داراییدا".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دوا خراوە.

پێشتر بڕیار بوو پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە