شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-05-14 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانی مامۆستایان داوای ئازاد کردنی سزادراوانی بادینان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پەسەندکردنی سزای رۆژنامەوانان و چالاکوانانی دهۆک لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەبەردەم باغی گشتی سلێمانی بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گردبوونەوەکە لەسەرداوای ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازییە و پێشتر لەراگەیەنراوێکدا سێ داواکارییان لەبارەی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان خستبوەڕوو، بەڵێنی گردبوونەوەشان لەرۆژی جەژندا دا.

لەراگەیەنراوی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووە، داواکارییەکانیان خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە کە ئەوانیش، گوێگرتنە لە ناڕەزایەتی و نیگەرانی ناوخۆیی و جیهانی لەوبارەیەوە، ئازادکردنی دەستبەجێی سزاداراوان و ئەوانەش کە دادگای کردنیان کۆتایی نەهاتووە، لەنێویاندا مامۆستا بەدەل بەرواری کە بەبێ هیچ هۆکارێک دادگاییەکەی بۆ 17-ی ئاب دواخراوە و بەوەش زیاتر لە یەک ساڵی تەواو لەزینداندا دەبێت.

لەمانگی شوباتی ئەمساڵ، دادگای هەولێر سزای زیندانیکردنی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی دهۆکدا سەپاند، سەرەتای ئەم مانگەش لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژن، سزاکەیان لەلایەن دادگای پێداچونەوەی هەرێمەوە پەسەندکرا، هەنگاوەکە کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی و ناوخۆیی بەدوادا هاتو داوای ئازادکردنیان دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە