شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-27 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە سەرێ کانی 7 کوژراوی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەرێ کانی لە کوردستانی سووریا تەقییەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری سەرێ کانی ڕایدەگەیێنن کە ئێوارەی دوێنێ شەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازیی باشووری سەرێ کانی تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەفت کەس کوژران و ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوونە.

ئاژانسی Mezopotamya بڵاوی دەکاتەوە تەقینەوەکە لە نزیکیی هۆڵی ئەمین لە جادەی تەل تەمەر بۆ سەرێ کانی ڕوویداوە و تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو چەند تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سەرێ کانی ڕوویدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە