شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

4 هەزار و 270 حاڵەتی نوێی تووشبوون لە عێراق تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی توشبووانی كۆرۆنای بڵاو کردەوە و بەپێی ئامارەکان، چوارهەزار و ٢٧٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٦٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

کوردپرێس:

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، " لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوارهەزار و ٢٧٠ تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆمار كراوە".

بەپێی راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، "سێ هەزار و ٦٥٢ كەسیش چاك بوونەتەوە ٦٨ تووشبووى کۆرۆناش گیانیان لەدەست داوە".

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا، ٣٤٥ هەزار و ٩٦٩ كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ٢٧٦ هەزار و ٩١٨ی تریش چاك بوونەتەوە و ٨ هەزار و ٩٣٥ كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە