شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-26 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هونەری فەرش چنیی ژنانی کورد لە لەندەن نمایش دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- شۆڕش ساڵح هونەرمەندی کورد داڕێژەری نەخشەی قاڵیە و لە پێشانگای لەندەن دوو بەرهەمی خۆی نمایش کردووە کە دەست چنی ژنانی کوردە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نەشناڵ بڵاوی دەکاتەوە شۆڕش ساڵح هونەرمەندی کوردی عێراقی کە ساڵانێکە بەبۆنەی چالاکیی سیاسییەوە عێراقی بەرەو ئەورووپا بەجێ هێشتووە و هاوکات داڕێژەری نەخشەی فەرشە، ئێستا دوو بەرهەمی خۆی کە لایەن ژنانی کوردەوە چنراون لە پێشانگای ئێمپراڵ وار میۆزیۆ نمایش کردووە.

کارەکانی ئەم هونەرمەندە لە دوو بەشی شۆناسی کوردی و پەنابەراندا بڵاو بووەتەوە. دوو قاڵی کە دەستچنی ژنانی کوردە لە شارەزووری عێراق و تەرحەکانی لەلایەن ساڵحەوە داڕێژراون لە ژێر دوو بابەتی «وێرانی» و «ئاوەرەگی» نمایش کراون.

ئەم هونەرمەندە کوردە هەوڵی داوە کە ڕەنجی ئاوارەیی کورد لە بەرهەمەکانیدا بخاتە ڕوو کە بەهۆی چالاکیی سیاسیی لەسەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسێندا وڵاتیان بەجێ هێشتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە