داهاتی نەوتیی مانگی ڕابردووی عێراق زیاتر لە 3 ملیار دۆلار بووە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، لەمانگى ئابدا عێراق زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە كردووه و داهاتەکەشى زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە.
کوردپرێس:
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لهراگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، كه لە مانگی ئابی ڕابردوودا، عێراق 80 ملیۆن و 494 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی هەناردەی دهرهوهی وڵات كردووە.
ههروهها ئهوهشی ئاشكرا كردووه، كه كۆی گشتی داهاتی نەوت لەو مانگەدا، بریتی بووه له سێ ملیار و 492 ملیۆن و 164 هەزار دۆلار.
هاوكات ڕوونیشی كردووهتهوه، كه تێكڕای نرخی نەوت لە مانگی ئابدا 43 دۆلار و 38 سەنت بووە بۆ هەر بەرمیلێك.
بۆچوونی بەکارهێنەران