شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-25 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەر دۆسیەی خۆپیشاندانەکەی کۆبانێ حوکمی دەستبەسەرکردنی 82 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا دەرکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە حوکمی دەستبەسەرکردنی بۆ 82 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا دەرکرد کە گوایا پێوەندییان بە دۆسیەی خۆپیشاندانەکەی 2014ی کۆبانێوە بووە.

کوردپرێس:

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کارێکی سەیری کردووە بڕیاری دەستبەسەرکردنی 82 هەڵسووڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیای داوە کە لە نێوانیاندا نوێنەرانی پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتەکە و شارەوانە پێشووەکانی ناوچە کوردنشینەکانیشیان تێدا دەبینرێت و دەوترێت لە سەر دۆسیەی خۆپیشاندانەکەی 2014ی کۆبانێ دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی T24 هاوکات لەگەڵ دەستپێکی ئوپەراسیۆنی دەستبەسەرکردنی ئەو کەسایەتییانە لە 7 پارێزگای تورکیا کە چەقی دەستبەسەرکردنەکە لە ئەنقەرە بووە، زانیارییەکان لە پارێزگای قارسەوە باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی ئایهان بیلگەن شارەوانی هەڵبژێردراوی ئەو شارە و ماڵەکەیان تەفتیش کردووە.

شۆڤین ئالاجا هاوسەری بیلگەن لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە باسی ئەوەی کردووە کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و حوکمی دەستبەسەرکردنی 4 ڕۆژەی ئایهان بیلگەیان پێ بووە.

شایانی باسە لە نێوان دەستبەسەرکراواندا ئاڵتان تان نوێنەری پێشووی دیاربەکر لە پەرلەمانی تورکیا و سری سورەیا ئۆندەر نوێنەری پێشووی ئەنقەرە دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە