شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-25 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی داراییی عێراق: هەرێم لێکدانەوەی هەڵەی بۆ وتەکانی وەزیری داراییی حکوومەتی فیدراڵ کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی حکوومەتى عێراق لەسەر وەڵامەکەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێم روونکردنەوە دەدات و رایگەیاند، کە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ وتەکانی وەزیری دارایی حکوومەتی ناوەندی کردووە.

کوردپرێس:

وەزارەتی داراییی عێراق ئاماژەى بەوەش کردوە، حکوومەتی هەرێم بە دروستی تەماشای چاوپێکەوتنەکەی وەزیری داراییی عێراقی نەکردووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیى یوتیوبیشدا هەیە.

هەروەها وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت" لە یوتووب چاوپێکەوتنەکە هەیە حکوومەتی هەرێم دەتوانێت بە دروستی تەماشای بکات، چونکە راگەیەنراوەکەی هەرێم ناراستیی تێدا بووە."

شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 24ی ئەیلوول، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری داراییی حکوومەتی فیدڕاڵ سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان و بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم رەت کردەوە و داوای کرد لە پرسی شەفافیەتدا بەغدا چاو لە هەرێم بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە