شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-24 05:09 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح داوای پێکهێنانی هاوپەیمانیەتییێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ وتارێکی تۆمارکراودا کە ئاڕاستەی 75مین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، بەرهەم ساڵح رایگەیاند بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لەمێژوی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبوونەوەی لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتان بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس: بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە گوتارێکدا بەشێوەی ئۆنلاین لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بەوەی ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە دوورەوە (بە ڤیدیۆ کۆنفڕانس) کۆ دەبنەوە رایگەیاند، ئێستا مرۆڤایەتی لە دووڕییانێکی مێژوویدا وەستاوە؛ لە لایەک دەبێت مه‌ودایه‌ک له‌گه‌ڵ یەکدری وه‌ربگرین، لەولاشەوە دەبێت کۆببینەوە.

سەرۆککۆماری عێراق لە بەشێکی قسەکانیدا باسی بوونی گەندەڵی لە عێراقدا کرد و گوتی، ئێستا و بەر لەسەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، عێراق گیرۆدەی مەترسییێکی کوشندەتر بووە، ئەویش پەتای گەندەڵییە کە مەترسییەکانی بۆ سەر جیهان لە مەترسی کۆرۆنا کەمتر نییە.

بەرهەم ساڵح هەروەها گوتی، گەندەڵی دەرد و ئافاتێکە و زۆرێک لە وڵاتان بەدەستییەوە دەناڵێنن، ئەو دەردە کوشندە نەیهێشتووە گەلی عێراق لە خێروبێری وڵاتەکەیان سوودمه‌ند بن بەڵکوو بۆ دەیەها ساڵیشە عێراقی کردووەتە وێرانە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق هەروەها لە قسەکانیدا داوای یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێریی هەڵبژاردن لە عێراق کرد تاوەکوو "گەرەنتی پاک و بێگەردی پڕۆسەکە دەستەبەر بکەین و رێگریش لە هەر ساختەکاری و گزیکاری و فرتوفێلێک بکرێت".

سەرۆککۆماری عێراق باسی مەترسیی گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق کرد و گوتی، حکوومەت کارێکی دیکەی گرنگی لەسەر شانە کە جڵەو کردنی چەکی نایاساییە، بەوەی تەنها چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت و لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا قەدەخە بێت، هەروەها لێکۆڵینەوەیێکی لێبڕاوانە و جددیش بکرێت سەبارەت بە "تاوانی کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان".

سەرۆککۆماری عێراق رووبەڕووبوونەوەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان و چەکی نایاسایی بە کارێکی ئاسان نازانێت و لەهەمانکاتدا دەڵێت، ئەگەر بمانەوێت ئاشتەوایی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان فەراهەم بکەین و خۆمان سەروری خۆمان بین، ئەوا هەر دەبێت ئەنجامی بدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە