وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: لێبڕینى مووچە به پێى داهات و پاره‌ى به‌رده‌ست ده‌بێت
پوختەی هەواڵ
وته‌بێژى حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان ڕایگەیاند لێبڕینى مووچەى مانگى داهاتوو به گوێره‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستى حکوومەتدایه. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو حکوومەت لیستى نوێى دابه‌شکردنى مووچه رابگه‌یێنێت،
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 23ى ئه‌یلوولى 2020 جووتیار عادل، وته‌بێژى حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند:“لێبڕینى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان به گوێره‌ى ئه‌و پاره‌یه ده‌بێت که له‌به‌رده‌ستى حکوومەتدایه، ره‌نگه له مانگێکه‌وه بۆ مانگێکى دیکه زیاد و که‌مى هه‌بێت، هیوامان به‌وه هه‌یه که به‌ره‌و باشتر بڕوات و حکوومەتیش چیدى ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ لێبڕینى مووچه ببات.”
عێراق ئێستا مانگانه 320 ملیار دینار وه‌کو شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم ده‌نێرێت، عێراق 42.6٪ى مووچه‌ى هه‌رێم دابین ده‌کات و به‌شه‌که‌ى دیکه حکوومەتى هه‌رێم 57.3٪ى مووچه‌که خۆى دابینى ده‌کات.
مووچه‌ى مانگه‌کانى شووبات و ئادار به لێبڕینى 21% دابه‌ش کران، بڕیاره مووچه‌ى چه‌ند مانگى داهاتووش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران