شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تیرۆریستێکی ترسناکی داعش لە مەخموور دەستگیرکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەواڵگریی سەربازیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەرپرسی شانە نووستووەکانی قەزای مەخمووری رێکخراوی داعشیان دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵگریی سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند دوای بەدواداچوون و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعشدا، هێزێکی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 14 و هەواڵگری و فەوجی دووی لیوای 51ی پیادە یەکێک لە "ترسناکترین تیرۆریست"ـیان لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور دەستگیر کردووە.

وەک ئاژانسەکە ئاماژەی پێداوە، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە شانەی نووستووەکانی قەزای مەخموور، کوڕێکی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراوە و برایەکیشی بەهۆی تاوانی تیرۆریستییەوە سزای 25 ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپنێنراوە.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە