شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-23 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جەیمز جێفری بەڵێنی ئەوەی دا ڕووداوەکانی عەفرین و سەرێ کانی دووپات نەبنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنەکەسە دەڵێت: جاری یەکەمە کە ئەمریکا بەڵێنێک بە کوردی سووریا بدات و ئەمەش دەتوانێت هەنگاوێکی گرینگ بێت بۆ داهاتووی سیاسیی کوردانی سووریا.

«شەلال گەدۆ» سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە سەردانەکەی جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ حزب و ڕەوتە کورڕدییەکاندا و ڕایگەیاند: جەیمز جێفری لەم سەردانەدا پاش کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەوتە جیاجیاکاندا بەڵێنی دا ئەو ڕووداوەی کە لە عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی ڕوویدا چیدی دووپات نابنەوە.

ئەندامەکەی ئەنەکەسە درێژەی دا: ئەمە جاری یەکەمە ئەمریکا بەڵێنی لەم شێوەیە بە کوردی سووریا بدات و ئەمەش دەتوانێت هەنگاوێکی گرینگ بێت بۆ داهاتووی سیاسیی کوردانی سووریا.

شەلال گەدۆ وتیشی: نوێنەری ئەمریکا بڕوای وابوو کە کوردانی سووریا دەگەن بە ڕێککەوتن و یەکگرتنی کورد لای ئەمریکاوە زۆر گرینگە.

سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا ئاشکراشی کرد: لایەنە کوردییەکان دوو قۆناخی گرینگیان تێپەڕاندووە و گەیشتوونەتە قۆناخێکی هەستیاری دیکە کە لەبارەی بەڕێوەبەردنی ناوچەکە، پرسە سەربازی و ئەمنییەکانەوەیە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد هاوڕای دونیای نوێ و شارستانییەت دەچێتە پێشەوە و بڕوای بە یەک هێزی سەربازی لەژێر چەترێکی سیاسیدایە.

ئەندامەکەی ئەنەکەسە وتیشی: پێشمەرگانی ڕۆژ منداڵانی ئەم میللەتەن و دەبێت هەماهەنگی لەنێوان ئەمان و هێزەکانی سووریای دیموکراتدا دروست بێت و پێکەوە کار بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە