شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-06 14:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە: ئەگەری زۆرە تورکیا دوبارە هێرش بکاتەوە سەر کوردستانی سورویا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگه‌یاند، ڕەنگە سوپای توركیا جارێكی دیكه‌ هێرش بكاته‌وه‌ سه‌ر كوردستانی سووریا. بۆیە داوای کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 6ی ئەیلوولی 2020 مستەفا بالی به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەرکی ئێمە وەک هێزەکانی سووریای دیموکرات، پاراستنی دەڤەرەکە و تەواوی پێکهاتەکانە، لە هەر شەڕێکی پێشبینی­کراو".

به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هەسەدە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختی کردەوە لەوەی "هاوپەیمانەکانی ئێمە، هەم ئەمەریکا و هەم هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها رووسیاش لە لای خۆیەوە دەزانن، هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکان بووە و دەبێت ئەوانیش ئەو بەرپرسیارییەتییە لە ئەستۆی خۆیان بگرن".

بالی دووپاتی کردەوە ئەوان پابه‌ندی هه‌ردوو رێككه‌وتنی رووسیا و ئه‌مەریكا ده‌بن سه‌باره‌ت بە ئاگربه‌ست، داواشی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد رێگری لە هێرشەکانی تورکیا بکەن.

دوو رێککەوتنەکەی مستەفا بالی باسیان دەکات، پێکدێن لە: رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیا کە بەهۆیەوە ئۆپەراسیۆنی "کانی ئاشتی"ـیی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان کۆتایی هات، هەروەها رێککەوتنی سۆچی لەنێوان ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، کە بەهۆیەوە هێزەکانی هەسەدە لەسەر سنووری تورکیا کشانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە