شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-05 15:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: لەگەڵ شیوازی یەک بازنەییداین بۆ هەڵبژاردنەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەگەڵ یەک شیوازی یەک بازنەییدان بۆ هەڵبژاردنەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە بازنەکانی هەڵبژاردن، بە ماڵپەری فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە ئەوان لەگەڵ ئەوەدان کە ھەڵبژارن یەک بازنەیی بێت و شیعەکانیش پێشتر دەنگیان لەسەر دابوو.

ڤیان سەبری وتیشی، ئێستا شیعەکانیش ھاوشێوەی کورد دژی فرەبازنەیین، بۆیە ھەوڵ دەدرێت کە ھەڵبژاردن یەک بازنەیی بێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختیشی کردەوە، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەی یەک بازنەیی لە بەرژەوەندیی گشتیدایە، بۆیە دەیانەوێت رای ھەموو لایەنەکان وەرگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە