شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-04 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قەبارەی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ساڵانە نزیکەی 12 ملیار دۆلارە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند قەبارەی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ساڵانە نزیکەی 12 ملیار دۆلارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "ئێستا قەبارەی بازرگانیی نێوان هەولێر و ئەنقەرە ساڵانە نزیکەی 12 ملیار دۆلارە، بەڵام لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەهۆی کۆرۆناوە نزیکەی ملیارێک دۆلار کەمی کرد، ئێستا رۆژانە نزیکەی 1300 بارهەڵگر لە تورکیاوە دێتە هەرێمی کوردستان".

تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەروازەیەکی گرنگی پەیوەندیی بازرگانییە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا، گرنگترین ئەو کاڵایانەی لە تورکیاوە هاوردەی کوردستان دەکرێن خۆراک و خواردەمەنی، کەرەستە و دەرمانی پزیشکی، ئامێری کارەبایی، کەرەستەی بیناسازی و سەوزە و میوەن.

زۆربەی ئەو بازرگانانەی روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هاوبەشی لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە دانانی کارگە و کاری بازرگانی کردووە و بەو هۆیەشەوە هۆکار بوون بۆ بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

قەبارەی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە ساڵی 2013دا گەیشتە لووتکەی خۆی و بەرزبووەوە بۆ 12 ملیار دۆلار. لەکاتێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا بڕیاریان داوە دەروازە بازرگانییەکانی خۆیان زیاد بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە