نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری تورکیا كۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ ببێتەوە.
کوردپرێس: ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بەرنامەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بڵاو کردوەتەوە و ئاشكرای كردوە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر 2:00 نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گفتوگۆ كردن لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان توركیا و هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران