شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-02 11:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

کوردپرێس: نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2-9-2020 له‌ چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى پرلەمانی عێراق كۆ بووه‌وه‌.

ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسەکانی پرۆسه‌ى سياسى و كارى پەرلەمان و ياسادان، دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديد كردنى ئه‌ندامانى تاوتوێ کران.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان، تاوتوێی کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە