شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-02 11:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا/ لەگەڵ ماکرۆن و بەرپرسانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.

لەمبارەوە تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، "چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە".

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆ دەبێتەوە. پاشان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆ دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە