سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیمانوێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پاش سەردانەکەی بۆ لوبنان لە سەرووی شاندێکی فەڕەنسی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان دیدار بکات.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 2ی سێپتەمبێری 2020 ئیمانوێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە سەرووی شاندێکی باڵای فەڕەنسی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار بکات.
ئیمانوێل مەکرۆن لە سەردانەکەی بۆ لوبنان کە پێش ئەم سەردانەی کردبووی ڕایگەیاندبوو کە کاری هاوبەش دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی عێراقی پاش نەهامەتی و نەحەسانەوەی ڕابردوویان بگەنە ئارامش و ئاسایشێک.
سەرۆکی فەڕەنسا پاش سەردانەکەی بۆ بەیرووتی لوبنان لە پرێس کونفڕانسێکدا وتبووی بە هاوکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان نەخشەڕێگایێک بۆ سەروەریی عێراق پێشکەش دەکەن.
شایانی باسە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش ڕایانگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی بەغدای کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران