شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-09-02 06:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆمانەکەی بێهرووز بووچانی دەکرێتە فیلمی سینەمایی

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دەرهێنەرێکی ئوسترالیایی بڕیاری داوە ڕۆمانەکەی بێهرووز بووچانی نووسەری کوردی پەنابەر بکاتە فیلمی سینەمایی و دوا گرێبەستەکانیشی لەگەڵ دەرهێنەر و ئەکتەر و دیکەی هاوکارانی فیلمەکە واژۆ کردووە.

کوردپرێس:

ڕاد ساجن هونەرمەند و دەرهێنەری ئوسترالیایی گرێبەستی لەگەڵ دەرهێنەر و ئەکتەر و هاوکارانی فیلمێک واژۆ کردووە کە لە سەر کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" بەرهەمی بێهرووز بووچانی نووسەری پەنابەری کوردی ئێرانی دروست دەکرێت.

بێهرووز بووچانی نووسەری کورد بۆ ماوەی 6 ساڵ لە دورگەی مانوس لە نزیک ئوسترالیا زیندانی کرابوو و لەو ماوەیەدا کتێبی "هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان"ی نووسی و سەرکەوتن و دەنگدانەوەی گەردوونیی زۆری بەدەست هێنا. لە ساڵی ڕابردووەوە هەوڵەکان بۆ دروست کردنی فیلمی سینەمایی لەو ڕۆمانە دەستی پێکردووە.

بێهرووز بووچانی لەو پڕۆژە سینەمایییەدا دەوری ڕاوێژکار و یاریدەدەری دەرهێنەری فیلمەکەی دەبێت و ئاکۆس ئارمۆنت وەک دەرهێنەری فیلمەکە دەستنیشان کراوە.

هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ فیلمنامەنووسانی جیهانی و دیکەی دەرهێنەرەکانیش بۆ دروست کردنی فیلمەکە بەردەوامە.

فیلمی هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان بە هاوکاریی سێ ڕێکخراوی "ئارورا فیلم و هۆدلۆم ئینتێرتینمێنت و سویت شاپ و گرین" بەرهەم دێت.

بێهرووز بووچانی لەو بارەیەوە بە گۆڤاری "سکرین پلەی"ی وتووە کتێبەکەی لە 25 وڵاتی جیهان و بە چەندین زمان چاپ کراوە و خۆی زۆر دەمێکە هەوڵی داوە نوسخەیێک لە کتێبەکەی بۆ دروست کردنی فیلمێک بخاتە بەردەست.

ڕاد ڕاسجەنی ئوسترالیایی هەروەها هاوکاری فیلمێکی دیکەیە لەبارەی کوردەکانەوە کە ناوی فیلمەکە "ڕزگاری"یە و خەباتی کوردەکان دژی داعش لە ساڵی 2014 دەگێڕێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە